#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەڵێت: هەرێم پێویستی بە دەستوورە، بەڵام دەستوور کێشە سەرەکییەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر ناکات وەک پرسی گرنگی بودجە و مووچە کە بوونەتە کێشەی گەورە لە کوردستان.
قوباد تاڵەبانی، لە کۆڕبەندی چوارەمی مێپس لە زانکۆی ئەمریکی لە #دهۆک# وتیشی: بەبێ چارەسەرکردنی پرسی فێدڕاڵی پرسی دەستووری کوردستانیش چارەسەر نابێ و ئەم کێشانە پێکەوە بەستراون.
هەروەها وتی، پێویستە پێش هەموو شتێک ماڵی خۆمان ڕێکبخەینەوە و کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین.
باسی لەوەش کرد: نابێ پەیوەندییمان لەگەڵ بەغدا فەرامۆش بکەین و دەبێت بەهێزی بکەین و بەردەوام بین لە گفتوگۆکان.
باسی لەوەش کرد: دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دەبێتە هۆی بوونی هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکانی ئێراقدا، پێویستە گفتوگۆی ڕاستگۆیانە لەبارەی داهاتووی ئێراقەوە هەبێت. [1]