گۆڕینی وەرز هۆکارێکە بۆ لاوازبوونی سیستمی بەرگری جەستەی منداڵ، بەتایبەتیی ئەگەر دایک و باوکی منداڵەکە هیچ ڕێگەیەک نەگرنەبەر بۆ ئەوەی سیستمی بەرگری منداڵەکەیان بەهێزبکەن لە ڕێگەی خواردنی باش و تەندرووست، وە گرنگییدان بە خاوێنی و بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
=KTML_Bold=گرنگە لەم وەرزەدا ئەم خۆراکانە بدەیت بە منداڵەکەت:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ماست=KTML_End=
بەکتریای سوودبەخشی تێدایە، وا لە منداڵەکەت دەکات کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی ئەم وەرزە بێت، وەکوو ئەنفلۆنزا و هەڵامەت.
=KTML_Bold=2. چەرەسات=KTML_End=
زینک و ئۆمێگا-3ی تێدایە، لەگەڵ دژە ئۆکسان، ڤیتامین B ، E و مەنگەنیز، خواردنی بەشێوەیەک ڕێک یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگری جەستە.
=KTML_Bold=3. شلیک=KTML_End=
بە گشتی شلیک و جۆرەکانی بێری، دژە ئۆسکانن و ڤیتامین Cیان تێدایە، منداڵەکەت دەپارێزێت لە نەخۆشی.
=KTML_Bold=4. سپێناخ=KTML_End=
ڤیتامین C و ئاسنی تێدایە، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ سیستمی بەرگری.
=KTML_Bold=5. پەتاتە=KTML_End=
ڤیتامین C و دژە ئۆکسانی تێدایە، خۆراکێکی باشە بۆ منداڵان.
=KTML_Bold=6. گۆشت=KTML_End=
زینک و ڤیتامین B تێدایە، لەگەڵ پرۆتین و ئاسن، یارمەتیی گەشەی منداڵ دەدات و وە بەسوودە بۆ زوو چاکبوونەوەی. [1]