هەر یەک لە ڤیتامین و کانزاکان ڕۆڵی جیاوازیان هەیە لە یارمەتیدانی کارکردنی ئەندامەکانی جەستە، بەتایبەتیی دڵ، هەر بۆیە گرنگە بایەخ بەم ماددە خۆراکییانە بدەیت لەپێناو تەندرووستی دڵتدا.
=KTML_Bold=1. مەگنسیۆم=KTML_End=
بەرزی پەستانی خوێن کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، پەیوەندیی بە کەمی مەگنسیۆمەوە هەیە لە جەستەدا، هەربۆیە لە ڕێگەی سەوزە گەڵا تۆخەکان، سەلەمون، ئەڤۆکادۆ، مۆز، ماستی کەمچەوری و چەرەساتەوە گرنگیی بە خواردنی بدەیت.
=KTML_Bold=2. پۆتاسیۆم=KTML_End=
ئەگەر پۆتاسیۆم لە جەستەدا کەم بێت، گۆڕانکاری لە لێدانی دڵ ڕوودەدات و ماسوولکە لاواز دەبێت، بۆ ئەوەی ئەم ماددە خۆراکییە لە جەستەدا کەم نەبێت، پەتاتە، پاقلەمەنییەکان، ئەڤۆکادۆ، تەماتەی وشککراو، شیر، سەلەمون و تونا لەبیرمەکە.
=KTML_Bold=3. ڤیتامین D=KTML_End=
کەمیی ڤیتامین D لە جەستەدا هۆکارە بۆ شەکرە، پەستانی خوێن، جەڵتەی دڵ و مێشک.
=KTML_Bold=4. کالسیۆم=KTML_End=
کالسیۆم هاوسەنگی پەستانی خوێن دەکات و ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی، ئەمەش تەندرووستی دڵ دەپارێزێت، هەروەها ڕێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار، دەتوانیت ماست، شیر، سیریاڵی بێ شەکر و پاقلەمەنیەکان بخۆیت.
=KTML_Bold=5. ڤیتامین B=KTML_End=
توێژینەوەیەک سەلماندویەتی، فۆلیک ئەسید و ڤیتامین B6 مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی سستی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکەنەوە، هەروەها ڤیتامین B6 ، B12 و B9، یارمەتیدەری تەندرووستی دڵن و هۆکارن بۆ بەرهەمهێنانی خرۆکەی سووری خوێن. [1]