لە گۆڕینی وەرزەکاندا زوو نەخۆش دەکەوین و پەتا و ئەنفلۆنزا زیاتر بڵاودەبێت، ئەمەش وامان لێدەکات بایەخ بە سیستمی بەرگریمان بدەین لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوە سوودبەخشەکان کە لە نەخۆشی دەمپانپارێزن.
=KTML_Bold=سێ باشترین خواردنەوە بۆ پاراستنت دژی ئەو نەخۆشیانە:=KTML_End=
1. شۆربای گەرمی مریشک، یەکێکە لەو شۆربایانەی بۆ جەستە پێویستە، هەوکردن کەمدەکاتەوە، تەواوی ئەو ماددە خۆراکیییانەی تێدایە کە جەستە پێویستییەتی بۆ ئەوەی بەرگری دژی نەخۆشییەکان زیاد بکات.
2. شەربەتی میوە مزرەکان، وەکوو لیمۆ، پرتەقاڵ و سندی، دژە ئۆکسانێکی بەهێزن و لە سەرمابوون دەتپارێزن، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.
3. چای زەنجەفیل؛ دژە هەوکردن و نەخۆشییە، پارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی چاکبیتەوە، ئەگەریش تووشنەبویت، هەر دەتوانیت بیخۆیتەوە بۆ ئەوەی بەرگریت بەرانبەر نەخۆشی زیادبکەیت. [1]