خواردنی میوە ڕۆژانە زۆر پێویستە بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرە بوون؛ بەڵام ژمارەیەکی زۆر نەخۆش دووردەکەونەوە لە خواردنی میوەی تام شیرین لە ترسی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا؛ بەڵام زۆر گرنگە کە بزانن کە زۆربەی میوەکان یارمەتیی ڕاگرتنی ئاستی شەکرە دەدەن و ڕێگری دەکەن لە بەرزبوونەوەی زۆر لە ئاستی شەکرە و خۆپاراستن لە نزم بوونەوەی شەکرە لە خوێندا لە ڕێژەی ئاسایی کە زۆرترسناکترە لە بەرزبوونەوەی؛ بە مەرجێک بڕی مامناوەند و بە تازەیی و لەنێوان ژەمەکان بخورێت نەوەک بە شێوەی شەربەت و وشککراو.
ئەو کەسانەی پابەندی سیستمی کیتۆ یا لۆکارب و هاوشێوەکانیان پێویستە ئەو جۆرانەی میوە بخۆن کە ڕێگاپێدراون لەگەڵ بڕی دیاریکراو.
=KTML_Bold=دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک باشترین جۆرەکانی میوەی بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەکرە بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
- هەرمێ.
- شلیک.
- شاتو، توی سوور، توتڕک و بلاک بێری.
- مزرە سێو و سێوی سەوز و هەڵوژەی سەوز.
- قۆخ.
- کاڵەک.
- ئەڤۆکادۆ.
- سندی و لیمۆ و پڕتەقاڵ.
- کێوی و گێلاس.
=KTML_Bold=ئەو میوانەی پێویستە نەخورێن یان ڕۆژانە یەک جار زیاتر نەخورێن بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ:=KTML_End=
1. شوتی: یەک قاش پڕ بە دەستی نەخۆش.
2. مۆزی تەواو گەیو: یەک دانە.
3. هەنجیر: دوو بۆ سێ دەنک.
4. خورما: یەک بۆ سێ دەنک.
5. ترێ بە تایبەت ترێی ڕەش: 8 بۆ 12 بۆڵ ڕۆژانە.
5. هەنار: یەک هەنار بە قەبارەی دەستی نەخۆشەکە. [1]