ناو: نەوشیروان
ناوی باوک: عەلی حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1985
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
نەوشیروان عەلی حسێن، لە ساڵی 1985 لە هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی 2008 وەکوو یەکێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی بەشی (شێوەکاری) پەیمانگای هونەرە جوانەکانی #سلێمانی# تەواوکردووە. نەوشیروان بەردەوام بووە لە خوێندن و ساڵی 2014 بە پلەی دووەم، لەسەر ئاستی بەشەکەی، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی (شێوەکاری) لە کۆلێجی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە، دواتریش هەر لەو بەشە وەکوو کارمەند خزمەتی کردووە. ساڵی 2013 بڕوانامەی ماستەری بە پلەی نایاب بەدەست هێناوە، نەوشیروان 8 ساڵ لە سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی هەڵەبجە، وەک مامۆستا خزمەتی کردووە، هەروەها لە پەیمانگی ناحکومی هونەرە جوانەکانی سلێمانی، بەشی شێوەکاری سەنتەری گەنجان، ماڵی گەنجانی هەڵەبجە، بەشی شێوەکاری سەنتەری میترا، بەشی شێوەکاری ڕێکخراوی ڕیچ لە سلێمانی مامۆستا بووە. تا ئێستا (2023) ، نەوشیروان عەلی یەک پێشانگای تایبەتیی لە ماڵی گەنجانی هەڵەبجە کردووەتەوە و لەناوخۆ و دەرەوەش بەشداری لە زیاتر لە 40 پێشانگای هاوبەش کردووە. [1]