سیستمی هەناسەدان پێکهاتوون لە سییەکان، بۆری هەوا، ناوپەنچک و سیکڵدانۆچکەی هەوا، پێویستی بە پارێزگاریکردن هەیە، چونکە کۆمەڵێک ئەندامی گرنگن و لە ڕێگەیانەوە هەناسە دەدەیت.
=KTML_Bold=باشترین خواردنەوەکان بۆ خاوێنبوونەوەی سییەکان لە ژەهر:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. زەردەچەوە=KTML_End=
دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، هەوکردنی سییەکان کەمدەکاتەوە.
=KTML_Bold=2. زەنجەفیل=KTML_End=
بۆ سیستمی هەرس سوودی هەیە و قەبزی کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیی باشتر کارکردنی سییەکان دەدات، دەتوانیت لەناو چا یان سوپ بەکاریبهێنیت.
=KTML_Bold=3. سیر=KTML_End=
دژە هەوکردن و دژە بەکتریایە، سیستمی هەناسەدان باشتر دەکات.
=KTML_Bold=4. هەنگوین=KTML_End=
دەتوانیت لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ بکەیت و بیخۆیتەوە، یان تێکەڵی چای گیایی بکەیت، بۆ ئەوەی قورگ ساف کات و هەوکردن کەمبکاتەوە.
=KTML_Bold=5. چای ڕەیحانە=KTML_End=
دژە هەوکردن و بەسوودە بۆ تەندرووستیی سییەکان و سیستمی هەناسەدان. [1]