بە گشتی چەرەسات سوودی هەیە بۆ تەندرووستی مرۆڤ، بەتایبەتیش بۆ خانمانی دووگیان، چونکە ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە، وەکوو ڤیتامین B، فۆلیک ئەسید و زۆر کانزا و ڤیتامینی دیکە کە یارمەتیی گەشەی کۆرپەلە دەدەن.
=KTML_Bold=سێ باشترین جۆری چەرەسات بۆ خانمانی دووگیان:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. فستق=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پرۆتین، یارمەتیدەرە بۆ ئەو خانمانەی ئاسنیان کەمە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی ئاسنی تێدایە، هەروەها یەکێکە لەو چەرەساتانەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز ناکاتەوە.
=KTML_Bold=2. عەلی بابا=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئەسید، وە یەکێکە لەو خۆراکانەی کە ڕێگری دەکات لەوەی خانمان تووشی کەمی ئاسنی خوێن ببن، هەروەها ڕێگرە لەوەی کۆرپەلە زووتر لە کاتی خۆی لەدایک بێت، دەتوانیت ڕۆژانە چێژ لە خواردنی ببینیت.
=KTML_Bold=3. بادەم=KTML_End=
لە ماوەی دووگیانییدا بەشێک لە خانمان تووشی قەبزی دەبن، بەهۆی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستەوە، بەڵام بادەم یەکێک لەو خۆراکانەی یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی قەبزی. [1]