منداڵان هەندێک کات هەست بە ئازاری گەدە و سووتانەوە دەکەن، کە ڕەنگە خۆیان بە باشی نەتوانن وەسفی ئازارەکەیان بکەن و بزانن چییان هەیە، بەڵام بە نیشانەکان دایکان و باوکان دەتوانن بزانن کە منداڵەکانیان تووشی دڵەکزێ بووە.
=KTML_Bold=ئەگەر منداڵەکەت زیاتر لە جارێک تووشی دڵەکزێ بوو، بە چەند ڕێنماییەک دەتوانیت چارەسەری بکەیت و ڕێگری بکەیت لەوەی تووشی ببێت.=KTML_End=
1. ڕێژەی ئەو خواردنانە کەمبکەرەوە کە منداڵەکەت دڵەکزێی پێ دەگرێت و بڕێکی کەمی پێبدە.
2. کاتێک منداڵەکەت تووشی دڵەکزێ بوو، ژەمی بچوکی پێبدە نەک ژەمی سەرەکی، بۆ نموونە سەرەتا پارچەیەک خەیاری پێبدە، پاش کاتژمێرێک پارچەیەک مریشکی کوڵاو یان برژاو.
3. ئەو کاتانەی تووشی دڵەکزێ دەبێت، زیاتر خواردنەوەی پێبدە نەک خواردن، بەڵام با خواردنەوەکان شەکریان تێدا نەبێت.
4. بڕی خوێ کەمبکەرەوە لە خواردنەکاندا.
5. منداڵەکەت لەو خواردنانە بەدووربگرە کە هۆکارن بۆ درووستبوونی ئازاری گەدە، وەکوو خواردنی خێرا، شیرینی، سوێری، شەربەتی ئامادەکراو، خواردنی لە قتونراو.
6. بەدووریبگرە لە چەوری، زیاتر ئەو خواردنانەی پێبدە کە ڕیشاڵیان تێدایە، وەکوو کاهو، خەیار، گێزەر، برنجی سپی و پاستا.
7. بڕێکی زۆر ئاوی پێبدە، بەڵام ئاوی سارد نەبێت.
8. بەبێ بڕیاری پزیشک هیچ جۆرە دەرمانێکی پێمەدە. [1]