تەمەن بە شێوەیەکی ئاسایی خۆی دەڕوات، بەڵام هەندێک کات بە کۆمەڵێک هەڵە وادەکەین جەستەمان لە تەمەنمان گەورەتر بێت، هەر بۆیە پێویستە واز لە خوە ناتەندرووستەکان بهێنین و بە تەندرووستی بمێنیتەوە.
=KTML_Bold=کاتێک دەگەیتە تەمەنی 60 ساڵی هیچ کاتێک ئەم شتانە مەکە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بەتەنیایی=KTML_End=
تەنیایی خراپ نییە، هەندێک کات پێویستە بۆ ئارامی مێشک، بەڵام ئەگەر بۆ هەمیشە بە تەنیا بمێنیتەوە، مەترسی تووشبوونت بە دێمێنشا بەڕێژەی %50 زیاد دەکات، تەنیایی فشار لەسەر جەستە درووستدەکات، هەر بۆیە هەوڵبدە کات لەگەڵ هاوڕێکانت، خێزانەکەت و کەسە خۆشەویستەکانت بەسەر بەرە.
=KTML_Bold=2. ئەنجامنەدانی پشکنین=KTML_End=
لە دوای تەمەنی 60 ساڵی ئەگەری زیاتر هەیە تووشی نەخۆشی ببیت، هەر بۆیە زووزوو پشکنینی گشتی ئەنجامبدە.
=KTML_Bold=3. وەرزشنەکردن=KTML_End=
لەگەڵ زیادبوونی تەمەن زۆر کەس واز لە وەرزشکردن دەهێنن، کە ئەمەش کارێکی هەڵەیە، وەرزشکردن و جوڵەکردن بۆ ماسوولکە و ئێسک بەسوودە، سیستمی خەو ڕێکدەکاتەوە و بیرەوەری بەهێزدەکات.
=KTML_Bold=4. زۆر خواردنەوە=KTML_End=
خواردنەوەی ماددەی کحولی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ زیاد دەکات لە هەر تەمەنێکدا بێت، بەڵام زیادبوونی تەمەن ئەم مەترسییە زیاتر دەبێت.
=KTML_Bold=5. پشتگوێخستنی فشاری خوێن (زەخت) =KTML_End=
پێویستە شەکری خوێنت 120/80 یان کەمتر بێت، ئەگەر لەو ڕێژەیەی زیاتر بێت، زیاتر ئەگەری هەیە تووشی نەخۆشی دڵ، جەڵتەی دڵ و مێشک یان دێمێنشا بیت، هەر بۆیە زووزوو پشکنین بکە. [1]