هەناسەتەنگی کاتێک لە کەشێکی ئاساییدایت و هیچ چالاکییەکی جەستەیی و خێرات ئەنجامنەداوە، دەکرێت ئاگادارکردنەوەی جەستەت بێت لە چەند هۆکارێک کە دکتۆر هەڤاڵ محەمەد، پزیشکی پایەبڵندی هەناوی باسیلێوە کردون.
=KTML_Bold=یەکەم: ئەو هۆکارانەی پەیوەستن بە کۆئەندامی هەناسەوە:=KTML_End=
- ڕەبۆ.
- تەسکبوونەوەی درێژخایەنی بۆرییەکانی هەوا (بەتایبەتیی لەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو 50 ساڵەو جگەرە کێشن).
- هەوکردنی سییەکان.
- بە ڕیشاڵبوونی سییەکان.
- بەرزە فشاری سییەکان (زەختی سییەکان).
- گیرانی خوێنهێنەری سییەکان.
=KTML_Bold=دووەم: ئەو هۆکارانەی پەیوەستن بە دڵەوە:=KTML_End=
- نا ڕێکی لێدانی دڵ.
- کێشە لە زمانەکانی دڵ.
- سستبوونی دڵ.
ئەم هۆکارانە زیاتر لە کەسانی بەتەمەن ڕوو ئەدەن یان ئەوانەی گەنجن و لە زگماکییەوە کێشەی دڵیان هەیە.
=KTML_Bold=سێیەم: هۆکارە دەروونییەکان:=KTML_End=
ئەم هۆکارانە زیاتر لە کەسانی گەنجدا باون بەتایبەتیی کچان، کە هیچ کێشە و نەخۆشییەکی جەستەییان نییە بەڵام وا هەست دەکەن کە هەناسەیان تەنگە.
=KTML_Bold=چوارەم: ناڕێکی و ناتەواوی لە بڕبڕەکانی پشت.=KTML_End=
=KTML_Bold=پێنجەم: چەن هۆکارێکی تر وەکوو:=KTML_End=
- کەمخوێنی.
- هەندێک لە نەخۆشییەکانی گورچیلە .
- جگەرەکێشان.
- قەڵەوی.
- بەرزی هۆڕمۆنی غوددە.
- سکپڕی. [1]