پاقلە بەزۆری بەشێوەی شلە، کوڵاندن و وشککراوی دەخورێت و بەکاردەهێنرێت، کە کۆمەڵێک کەڵک و زیانی بۆ جەستە و تەندرووستی مرۆڤ هەیە.
=KTML_Bold=پێکهاتە سوودبەخشەکانی پاقڵە چین؟=KTML_End=
چەوری: 0/35
پڕۆتین: 7/6
کاربۆهیدرات: 19/6
شەکر: 1/8
فایبر: 5/5
سۆدیۆم: 4/7
پۆتاسیۆم: 266 میلی غەرام
کالسیۆم: 36 میلی غەرام
ئاسن: 1/5
مەگنیسیۆم: 43 میلی غەرام
مەنگەنیز: 0/42
ڤیتامین بی: 0/0726
وزە: 110کیلۆ کالۆری
=KTML_Bold=سوود و گرنگی خواردنی پاقلە لەڕووی زانستییەوە بۆ تەندرووستی مرۆڤ:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. پاقلە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی پەستانی خوێن=KTML_End=
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆنتڕۆڵکەری پەستانی خوێنە، لەبەر ئەوە خواردنی ئەو بۆ کەسانی تووشبوو بە پەستانی خوێن بەرزی (زەخت) سوودبەخشە.
=KTML_Bold=2. زیادکردنی ئارەزووی سێکسی=KTML_End=
پاقلە، لە زیادکردن و بەهێزکردنی حەزی سێکسی کاریگەریی هەیە و بەشێوەیەکی گشتییش بەکارهێنانی ئەو بۆ بەهێزکردنی هێزی جەستە و ڕێگریکردن لە لاوازی سوودبەخشە.
=KTML_Bold=3. یارمەتیدانی کەمخوێنی=KTML_End=
بەپێچەوانەی بیرکردنەوەی زۆر خەڵک یەکێک لە زیانەکانی پاقلە ئەوە دەزانرێت، کە کەمخوێنت دەکات، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەم ڕووەکە بەهۆی هەبوونی مادەی فسفۆڕ و کالسیۆم و ئاسن ڤیتامینەکانی A، B و C یەکێک لە خۆراکە بەهێز و خوێن درووستکەرەکان بە هەژمار دێت، بەو مەرجەی لە خواردنی ئەودا زێدەڕۆیی نەکرێت.
=KTML_Bold=4. سوودبەخش بۆ نەخۆشانی پارکینسۆن Parkinson's Disease=KTML_End=
یەکێک لە گرنگترینی ئەو تایبەتمەندییانەی، کە تا ئێستا لە سەرچاوەی زانستییەوە بۆ پاقلە ئاماژەی پێکراوە، تایبەتمەندی دژە پارکینسۆنییەتی و هۆکاری ئەویش بوونی بڕێکی زۆر لە ماددەی L-Dopa لەم ڕووەکەدایە.
=KTML_Bold=5. سوودبەخش بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە بەردی گورچیلە=KTML_End=
یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکانی بەردی گورچیلە تایبەتمەندی دیوریتیکی Diuretic ئەوە، لەمڕوەوە بەکارهێنانی ئەو بۆ تووشبوانی بەردی گورچیلە سوودبەخشە.
=KTML_Bold=زیانەکانی خواردنی پاقڵە لە ڕووی زانستییەوە بۆ تەندرووستی مرۆڤ:=KTML_End=
1. زیانەکانی پاقلە ڕاسپاردە پزیشکییەکان لەبارەی ئەم ڕووەکەوە؛ پاقلە بڕێکی زۆر ماددەی تیرامینی تێدایە و کەسانێک کە دەرمانی خۆڕاگرێتی هاوشێوەی فینزیلین، ئیزۆکاربۆکسازید، دەبێت لە بەکارهێنان و خواردنی بەدوربن.
2. زۆر لە خەڵکانی ناوچەی مدیتەرانە و ناوچە سەوزەڵان و سرووشتییەکان، تووشی جۆرە خەلەلێکی جینەتێکی بەناوی کەمێتی D6PDن، ئەمجۆرە کەسانە گەر پاقلە بەکاربێنن، تووشی هێرشی کەمخوێنی ناسراو بە نەخۆشی فاویسم (Favism) دەبن.
3. هۆکاری نەخۆشی فاوویسم (Favism)، هەندێک مادەی ئۆکسیدەی نێو پاقلەیە، کە بۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن مەترسیدارە.
4. پێویستە ئەمجۆرە کەسانە لە خواردنی پاقلە دوربکەونەوە. نەخۆشیی فاویسمی بەزۆری لە پیاواندا بەرچاو دەکەوێت و لە ژناندا بوونی ئەم نەخۆشییە کەمترە.
5. لە زیانەکانی تری پاقلە تێکدانی خەوی کەسەکانە، لەبەر ئەوە باشترە کەسانێک لە خواردنی ئەو لە شەودا دوربکەونەوە.
6. پاقلە غازات درووستدەکات، لەبەرئەوە ڕاسپاردە دەکرێت ئەو لەگەڵ کەرەستەی بۆنخۆشی وەک نەعنا و ئەزبێلە و ماددەی تامدار و بۆنخۆش و دژە غازاتی تر بەکاری بێنن. [1]