دەربارەی داهێنان-بەشی سێیەم
ئامادەکردن و وەرگێڕان: #شارا ڕەشید#
لەم بەشەدا تیشک دەخەینە سەر بنەچەکانی داهێنان و بەوردی و بەجیاجیا باس لە هەریەکەیان دەکەین
بینەچەکانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە چین؟
بیرکردنەوەی داهێنەرانە وەک هەر چۆرێکی دیکەی بیرکردنەوە هەندێک کارامەیی یان بنەچەی هەیە کە جیای دەکاتەوە لە جۆرەکانی دیکەی بیرکردنەوە، ئەو بنەچانەش کە بە شێوەیەکی ڕێژەیی سەرجەم لێکۆڵەرەکان و پەروەردەییەکان لەسەری کۆکن ئەمانەن:
1-ڕەوانی 2- گونجاندن 3 -ڕەسەنایەتی 4–هەستیاری بەرانبەر بە کێشەکان 5- هەستیاری بەرانبەر بە وردەکارییەکان
ڕەوانی: (الطلاقة–fluency ) / 1
توانای تاکەکەس بۆ بەرهەمهێنانی زۆرترین بیرۆکە لە ماوەیەکی دیاریکراودا. یان شەپۆلێکە لە بیرۆکە و پێشنیار و وێنە و گوزارشتی گونجاو کە کەسێک لە ماویەکی دیاریکراودا بەرهەمی دەهێنێت و دەبێت ئەو شەپۆلە ژمارەیەک بیرۆکەی نوێی لە خۆ بگرێ کە دەکرێت توانای بەرهەمهێنانی ئەگەر و هاومانایی یان بیرۆک و بەدیلی تیابێت بۆ کێشەکان.
=KTML_Bold=جۆرەکانی ڕەوانی:=KTML_End=
1-زمان ڕەوانی 2- فۆڕم ڕەوانی 3- زەین ڕەوانی (واتا ڕەوانی) 4–گوزارشت ڕەوانی
آ -زمان ڕەوانی Linguistic fluency
واتا توانای کەسێک بۆ بەرهەمهێنانی زۆرترین ژمارە لە وشە کە کۆمەڵێک سیفەتی دیاریکراویانن هەیە، بۆ نموونە:
-زۆرترین وشە بنووسە کە بە پیتی (م) دەستپێدەکات و هەر بە (م) کۆتایی دێت.
-زۆرترین وشە بنووسە کە لە چوار پێت پێک دێت و بە پێتی (گ) دەسپێدەکات.
لەم نموونانە بۆمان ڕووندەبێتەوە کە زمان ڕەوانی بریتییە لە توانای تاکەکەس بۆ بەکارهێنانی وشەکان بە شێوەیەکی زارەکی هەر وەها توانای تاکەکەسە لە بەکارهێنانی وشە بە نموونەیترین شیوە، بۆیە زمان ڕەوانی گرینگییەکی زۆری هەیە لە ڕووی فراوانبوونی زمانەوانی تاکەکەس و ڕاستکردنەوەی هەڵە زمانەوانییەکانی و فراوانکردنی فەرهەنگی زمانەوانی وتوانای گوزارشتکردن و قسەکردن.
: Formal fluency 2-فۆڕم ڕەوانی
واتا توانای وێنەکێشانی چەند نموونەیەکی بینراو بەخێرایی، یان توانای زیادکردن بۆ سەر شێوەیەکی دیاریکراو تا دەبێتە وێنەیەکی ڕاستەقینە وەک:
- بە بەکارهێنانی بازنەی داخراو یان هێڵی هاوتەریپ یان چوارگۆشە زۆرترین شێوە پێک بهێنە.
کەوابوو دەتوانین بڵێین کە فۆڕم ڕەوانی یارمەتیدەرە بۆ فراوانبوونی خەیاڵ کە ئەویش دەبێتە هۆکاری بەهێزکردنی یادگەی تاکەکەس کە دواتر لە خاوەن خەیاڵێکی سادە دەبێتە خاوەن خەیاڵێکی قوڵ و بیرکردنەوەی داهێنەرانە.
Mental fluency: 3– زەین ڕەوانی یان واتا ڕەوانی
بەو واتایەی تاکەکەس هەر کات پێویستی بوو بتوانێت بە سادەیی بابەت و زانیاری کەلەکە بووی ناو یادگەی خۆی بهێنێتەوە.
بۆ نموونە پیاوێک باخێک دەکڕێت و دواتر بۆی دەردەکەوێت کە فێڵی لێکراوە و باخەکە پڕە لە مار، بۆ ئەوەی پارەکەی بە هەدەر نەچێت بیر دەکاتەوە ودواتر بڕیار دەدات کە بەرژینێک بە دەوری باخەکە هەڵچنێت و چی زانیاری هەیە دەربارەی بەخێوکردنی مار کۆیدەکاتەوە و دواتر کارگەیەکی درووستکردنی دەرمان درووست دەکات هەر وەها کارگەیەکی پێڵاو وجانتای پێستی مار دادەمەزرێنێت و گۆشتی مارەکان هەناردە دەکات بۆ ئەو وڵاتانەی کە ڵێیدەکردنەوە. بەم شێوەیە پیاوەکە بۆمان دەسەلمێنێت کە خاوەن بیرکردنەوەیەکی بەهێزە و خەیاڵێکی فراوان و بیرکردنەوەی داهێنەرانەیە. ئەمەش پێی دەوترێت زەین ڕەوانی
- Expressive fluency: 4-گوزارشت ڕەوانی واتا گوزارشت کردن لە بیرۆکەیەکی دیاریکراو بە ئاسانی و لە ڕێگەی بەکارهێنانی کۆمەڵێک وشەی بە یەکەوە گونجاو. بۆ نموونە:
داوا لەکەسیکی بکە زۆرترین ڕستە کە پێکهاتووە لە پێنج وشەمان بداتێ بەو مەرجەی هەموو ڕستەکان جیاوازبن وهێچ وشەیەک دووبارە نەبووبێتەوە.
گوزارشت ڕەوانیش دوو جۆرە: زارەکی و نووسراو.
ئەم جۆرە لە ڕەوانی تاڕادەیەکی زۆر پشت دەبەستێت بە زمانەوە، چونکە وشە ئامرازی گوزارشتکردنە لە بیرۆکە و واتاکان و گوێزانەوەیان بۆ کەسانی تر و بەکارهێنانی ئەو وشانە بە شێوەیەکی درووست و جوان و بە شیوازێکی سەرسووڕهێنەر.
2: (المرونة _ flexibility ) گونجاندن
واتا توانای بەرهمهێنانی ژمارەیەکی جیاواز لە بیرو بۆچون وبیرۆکەو کاردانەوەکان و گۆڕان لە شیوازێکی دیاریکراوی بیرکردنەوە بۆ شیوازێکی تر.
کەوابوو دەتوانین بڵێین کە کەسی داهێنەر کەسێکی خۆگونجێنە و دەتوانێت بەئازادی و ئاسانی گوزارشت لە بیروبۆچوونی هەمە چەشن و جیاواز و ناباوی خۆی بکات کە یارمەتیی دەری دەبن بۆ دۆزینەوەی بەدیلی باشتر بۆ هەر کێشەیەک ، هەموو ئەمانەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی وشە و زمان و بێژە لێکدراوەکان دەبێت و گواستنەوەیان بۆ کەسانی تر، چونکە زمان سەرچاوەیەکی سەرەکییە لە چالاککردنی پڕۆسەی داهێنان و بەرهەمهێنانی فیکری . جۆرەکانی گونجاندنیش ئەمانەن:
ا- گونجاندنی تلقائی (خۆڕسک) ب _گونجاندنی تەکیفی ( گونجاندنی ڕاهێنراوانە)
3-الأصالة orginaltity) :ڕەسەنایەتی
واتا توانای بەرهەمهێنانی بیرۆکەی نوێ و ناوازە و سەرسامکەر و ناباو ، بە واتایەکی ئاماری کەم بەکارهاتبێت لەو نێوەندەی کەسەکەی تێدایە. بۆیە دەتوانین بڵێین کەسی داهێنەر کەسێکە خاوەن بیرکردنەوەیەکی ڕەسەنە ، بیرۆکەی خەڵکانی تر دووبارە ناکاتەوە، و بیرۆکەکانی ناباو ون، بەم شێوەیە ئەو کەسە زمانەوانی بەشێوەیەکی نوێ بەگەڕدەخات و واتا و جێمای (دلالە) نوێ دەدات بە زمان کە پێشتر بە بیری هیچ کەسدا نەهاتووە.
: sensitivity to problems:4-هەستیاری بەرانبەر بە کێشەکان:
واتا توانای دۆزینەوەی کێشە و ئاڵۆزیی و کەموکوورتی زانیارییەکان بەر لە گەیشتن بە چارەسەر بەهۆی وشیاریی کەسی فێرخواز بە بوونی کێشەیەک لە پێکهاتەی هەڵوێستەیەک یان یەکێک لە بنەچەکانی کە هەستیاری دەخوازێت بەرانبەر بەو هەڵوێستە یان ئەو کێشەیە.
کەسی داهێنەر درک بە بوونی کێشەکە یان لاوازی یەکێک لە بنەچەکانی هەر بابەتێک دەکات کە ئەم درککردنە بە هەنگاوی یەکەمی پڕۆسەی گەڕان بە دوای چارەسەر دادەنرێت. هەستیاری کەسی داهێنەر پاڵنەر دەبێت بۆ ئەوەی تێبینی ئەو شتانە بکات کە ناباون لە ناوەندەکەیدا و دەربارەیان پرسیار بوروژێنێت.
sensitivity to details:5- هەستیاری بەرانبەر بە وردەکارییەکان:
واتا توانای زیادکردنی وردەکاری نوێ و هەمەچەشن بۆ بیرۆکەیەکی دیاریکراو، یان چارەسەر بۆ کێشەیەک، یان هەر زیادەیەک کە دەکرێت یارمەتیدەربێت لە گەشەکردن و دەوڵەمەندکردنی بیرۆکەکە لە کاتی جێبەجێکردندا.
بەڵام وێرای هەموو ئەوەی کە باس کرا بیرکردنەوەی داهێنەرانە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی هەیە و زاناکان لەم خاڵانەی لای خوارەوە کوورتیان کردەوەتەوە:
1-توانای دۆزینەوە و هەڵهێنجانی پەیوەندی باش.
2-کەسی داهێنەر تەنیا بیر لە چارەسەری نوێ ناکاتەوەک بەڵکوو هەست بە کێشە نوێکانیش دەکات هەر وەها لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو کێشە و دژواری و کەموکوورتیانەی دەوروبەری خۆی دایە.
3-داهێنان پشت بەستە بە بیرکردنەوەی لابەلایی کە زیاتر لە چارەسەرێکی پێیە.
4-بیکردنەوەی داهێنەرانە هەمەچەشنی ئەگەری بەجێهێنانی هەیە، هەر وەها سوودبەخشە و لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پەسەندکراوە.
5-پابەند نییە بە یاسا لۆژیکییەکان و پێشبینی بۆ دەرئەنجامەکانی ناکرێت.
6-هەوڵی دۆزینەوە و هڵهێنجانی بیرۆکە دەدات و کار لەسەر ئەو بیرۆکانە دەکات.
7-بیر دەوروژێنێت و پەرە بە کارامەیی و مەیل و ئاڕاستە نوێکان دەدات .
8-پڕۆسەی زەینی باڵا لەخۆ دەگرێت وەک خەیاڵ و زیرەکی ، شیکاری وئەنجام دۆزی... هتد.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
-1-التفکیر الابداعي بين النظرية والتطبيق ، الدکتور محمد عبد السلام.
-2-موقع (فرصة) للدراسات والبحوث.
3-مهارات التفکير الأبداعي ( کيف تکون مبدعاً ) ، الدکتور محمد عبد الغني حسن هلال.
4-الأبداع مفهومه وتدريبه، فتحي عبد الرحمن جروان ، عمان، دار الفکر.
5. التفکير الابداعي ودوره في تحليل المشکلات، الدکتور عبد الرحيم محمد عبد الرحيم [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=