ئاش دەینی، ئاشەوان دەچوێنی.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، ئاشەوان: بەو کەسە دەوترێت کە ئاش بەڕێوەدەبات و باراش دەهاڕێت، هەندێک جار ئاشەوان فێڵ لە خاوەن باراش دەکات، بۆ کارێک بەکاردێت کە فرتوفێڵی تێداکرابێت و کەسێک بخەڵەتێت. [1]