ئاشەوانی مل بە ئارد، من ساڵی خۆم بە تۆ ڕابوارد، دێ هەستم دچمە سەر ئاوی سارد.
ئاشەوان: بەو کەسە دەوترێت کە ئاش بەڕێوەدەبات و باراش دەهاڕێت، هەمیشە جلوبەرگی ئارداوییە، لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن، لە کاتی پێویستدا ڕووت لێدەنێن و لەگەڵت دەسازێن کە کاریان پێت نەما، پشتت تێدەکەن. مەبەست لە کەسی بەرژەوەند پەرستە. [1]