ئەمن سواری ئەسپ، تورەکەم پڕ لە قەسپ.
قەسپ: خورمای هەرەخراپ کورد پێی دەڵێت: کورد کوژ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا زۆر باوەڕبەخۆن، پێیان وایە هەردەم لەو ئاستە و لەو پێگەیەدا دەمێننەوە. بۆ بێباکی خۆهەڵکێشانی کەسێک بەکاردێت، بەسەر دۆست و نەیارەکانیدا. [1]