ئەز ئەزم لە کۆڵانان دەبەزم، بە کەوێ و کراسی مەرەزم.
کەوێ: کەوا (فەرهەنگی خاڵ) مەرەز: جۆرێک ئاژەڵی ماڵییە، لە بزن دەچێت، کوڵکەکەی دەکرێت بە قوماشی بووزوو، جۆرێک قوماشی کەلەپووریی کوردیی گرانبەهایە، بۆ کەسێکی لووتبەرزی خۆهەڵکێش بەکاردێت، کە لە ڕووداوێکدا لووتی بشکێت. [1]