کالسیۆم یەکێکە لە ماددە گرنگەکان بۆ ئێسک و ددان، کاتێک لە جەستەدا کەم دەبێت، چەند نیشانەیەک لە جەستەی کەسەکەدا دەردەکەوێت، کە پێویستە گرنگییان پێبدات.
=KTML_Bold=نیشانەکانی کەمیی کالسیۆم لە جەستەدا:=KTML_End=
1. ئێسک لاواز دەبێت و زوو تووشی شکان یان درز دەبێت، لە کاتێکدا پێشتر بەو شێوەیە نەبووە.
2. ئازار و گرژی ماسوولکەکان درووستدەبێت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی تووشی شەکەتی درێژخایەن ببیت.
3. گۆڕانکاری لە لێدانی دڵ ڕوودەدات و هەست دەکەیت لە پڕ لێدانی دڵ زیاد دەبێت یان کەم دەبێت.
4. لە منداڵاندا نیشانەی دواکەوتنی گەشە دەردەکەوێت، بەتایبەتیی لە ئێسک و ددان.
5. گرفت لە دۆخی دەروونی ڕوودەدات، ئەگەری هەیە تووشی خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ ببیت. [1]