ئەگەر بەختت باش نەبوو، شیراریش بگری، کەس بەچت نازانێ.
شیرار: براژن یان ژنی برا ( #فەرهەنگی شێخانی# ) ، لە کۆمەڵگە گەر ئافرەتێک بەختی نەیکات و ژیانی ناهەمواربێت، کورد وتەنی خزم و کەس فرمێسکی تیمساحی بۆ بڕژن، هیچ لە ژیانی ناگۆڕێت. بۆ ئافرەت بەکاردێت، بەختی نەبێت و ژیانی پڕ ژان بێت، سەد کەس بۆی بگری، بەهای نییە، گەر هاوکاری نەکرێت.[1]
ئەگەر بەختت نەبوو ڕوو لەقیبلەش بکەیت دەڵێن'کافرە.