ئەگەر دەغڵکڕی، گەنم کڕبە، ئەگەر دارکڕی، هیشککڕبە.
دەغڵ: دانەوێڵە، دەغڵکڕ: بەو کەسە دەوترێت کە دانەوێڵە دەکڕێت. هیشک: وشک. لەناو دەغڵدا گەنم بەبەهاتریینە، هەروەها لەناو داردا، داری وشک بەهادارترە لە داری تەڕ، بۆ کەسی کاسب بەکاردێت کە بەردەوام شارەزایانە شتی باش بکڕێت و قازانجی زۆری لێبکات. [1]