کاژێ و کیژێ لەیەک ئەئاژێ.
کاژێ و کیژێ؛ لە کوردەواردا دوو ناون بۆ ئافرەت بەکاردێن. ئەئاژوێ: بۆ تێکبەربوون و دەمەبۆڵەی نێوان دوو کەس بەکاردێت، بە دوو کەسی بێحەیا و دەم پیس دەوترێت کە بەربووبنەیەک کورد واتەنی سیواییان لەیەک بووبێتەوە، هەرچی خراپ بێت بەیەکی بڵێن.[1]