ئەگەر لە ئاگر نەترسی، لە بزووت ناترسی.
بزووت: بە بڕەدارێک دەوترێت سەرەکەی سووتابێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە کۆمەڵگەدا کەسانی بووێر و ئازا هەن، کە دەتوانن بەگژ دەسەڵاتی ستەمگەر و خراپەکاردا بچنەوە. واتە: کەسێک ترسی دەسەڵاتێکی بەهێز نەبێت، بێگومان ترسی لە دەسەڵاتی لاواز نییە و بەگژیدا دەچێت. [1]