ئەوساڵ ساڵی بە دۆیە، مێشەگزان بەهاتوچۆیە، لینگبەگوان ڕالەخۆیە.
دۆ: ماستی ژەنراوی کەرە لێگیراو (فەرهەنگی خاڵ) ، مێشەگزە: جۆرە مێشێکە لە وەرزی هاویندا خەریکی گیزەگیزە و زۆر بێزارکەرە، لینگبەگوان: مەبەست لە کچی ناپەسەندە، ئەو ساڵەی شیری مەر و ماڵات زۆر بێت، کچان بەهۆی کارەوە زۆر دێن و دەچن و خۆیان دەنوێنن، بەهیوای ئەوەی سەرنجی کوڕان ڕابکێشن، بۆ کارێک بەکاردێت کە باش هاتبێت، کەسێک کە ئەنجامی نەداوە، خۆی پێوەهەڵبکێشێت. [1]