ئەوەی بۆخۆی ماڵە، ئەوەی دەیهێنێ میراتە.
میرات: مەبەست لە ماڵی بەجێماوی مردووە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کوردەواردا بەپێی نەریت، هەر دایک و باوکێک دوای کۆچی دواییان، کۆی سامان و ماڵەکەیان بەسەر کوڕ و کچەکانیدا دابەشدەکرێت. مەبەست لە خێزانێکە کە میراتی ماڵی باوک بچێتە ناو سامانەکەیانەوە. [1]