دەرکەوتنی زیپکە لە تەمەنی هەرزەکاری زیاتر هەیە، بەهۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانی جەستە، زۆرکاتیش بە بێ وەرگرتنی هیچ چارەسەرێک لەگەڵ زیادبوونی تەمەن و تێپەڕاندنی تەمەنی هەرزەکاری تەواو دەبێت، بەڵام لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ چارەسەرکردنی؟
1. کاتێک جۆری ئەو زیپکەیەی هەتە بە وەرگرتنی دەرمانیش چارەسەر نابێت.
2. کە زیپکەکان قوڵ، گەورە و ئازاربەخشن.
3. زیپکەکە پەڵە لەسەر ڕوخسار درووستدەکات.
4.ئەو دەرمانەی بەکاریدەهێنیت پێستت وشک دەکاتەوە.
5. زیپکە لەگەڵ نیشانەکانی پەتا و شەکەتیی دەردەکەوێت.
6. بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەکان لە خانمێکی پێگەیشتودا دەردەکەوێت.
7. کاتێک فشاری دەروونی یان گرفتی دەروونیت هەیە و کاریگەریی لەسەر ژیانت درووستکردووە.
8. ئەو کاتەی زیپکەکانت خراپتر دەبن لەگەڵ ئەوەی شێوازی ژیانیشت دەگۆڕیت.
9. کاتێک کە گرفتی تەندرووستی دیکەت هەیە و بەو هۆیەوە زیپکەکان درووستبوون. [1]