تەقیلە لەبان تەقیلە
هەر کەس نەزانێ زەلیلە
تەقیلە: کڵاوی لە پەڕۆ و دەزوو چنراو. زەلیل: بێچارە و لێقەوماو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، مەبەست لە سەری ناو کڵاوە، سەری مرۆڤ خڕە، هەروەها کڵاویش دەرەوەی قۆقز و ناوەوەی بە ئەندازەی سەری مرۆڤ قووڵە، هەروەها سەری مرۆڤیش بەشی سەرەوەی قۆقزە، هاوشێوەی کڵاو. وەڵام (سەری ناو کڵاو) .[1]