چاڵە قووڵە
دەوری تووڵە
مەبەستی مەتەڵەکە چاوە. قووڵ: مەبەست لە شتێکی کوورتە و بچووکە، تووڵ: بە شتێک دەوترێت کە ڕێک و باریک بێت، چاڵە قووڵە، مەبەست لە چاڵی چاوی مرۆڤە کە کەمێک قووڵە، دەوری تووڵە، مەبەست لە برژانگی مرۆڤە وەک تووڵ باریک و درێژە. وەڵام (چاو و برژانگ) . [1]