کاتێک ڕێژەی ڤیتامین B12 لە جەستەدا کەمدەکات، دەکرێت نیشانە سەرەتاییەکان لە دەمدا دەربکەون، هەر بۆیە لە ڕێگەی دەرکەوتنی سێ نیشانە لە دەمدا دەتوانیت بزانیت کە ڤیتامین B12 لە جەستەدا کەمە.
=KTML_Bold=1. هەوکردنی زمان=KTML_End=
کاتێک ڤیتامین B12 لە جەستەدا کەمدەبێت، زمان تووشی هەوکردن، ئاوسان، گۆڕانی ڕەنگ و شێوە دەبێت، ئەمەش وادەکات بەزەحمەت قسە بکەیت، بخۆیت یان خواردن قوت بدەیت.
=KTML_Bold=2. بۆنی ناخۆشی دەم=KTML_End=
یەکەمین نیشانەی کەمیی ئەم ڤیتامینە ئەوەیە کە بۆنی ناخۆشی دەم درووستدەبێت، دەکرێت گۆپکە چێژەکانی سەر زمان نەمێنن و تام لە خواردن نەکەیت یان هەستی تامکردن کەمبێتەوە.
=KTML_Bold=3. هەوکردنی گەدە=KTML_End=
هەوکردنی گەدە هۆکارە بۆ درووستبوونی برینی ناودەم، کە دەکرێت ئەو برینانە لەناو ڕومەت، زمان، دیوی ناوەوەی لێو درووستبن و چواردەوری خۆی تووشی هەوکردن بکات. [1]