نووسەر: #هاوڕێ جەلال پاڕەزانی#
بەشی دووەم:
پەریی؛ نەیسز؛ خوڵاپەڕک: بە مانای فریشتە و جنی مێینەش هاتووە چووەتە ناو زمانی ئینگلیزیشەوە (peri) ئەم وشەیە دەتوانین بڵێین بەرانبەر (حوری) ی عەرەبیی دەوەستێتەوە وشەی (پەریی) لە وشەی (فریشتە) ەوە کوورت بووەتەوە.
پەریی گۆڕاویشە بۆ (زەریی؛ زەرا؛ زارا) و بۆ ئافرەتی جوان و زێباش بەکارهێنراوە.
کوڵەنانێ: جادووکار؛ جادووباز؛ فاڵچی (ئەو کەسانەی پەرتووکی بەخت دەگرنەوە) ئاهریمەن: شەیتان؛ هەر جنە بەڵام جنی خراپەکارە؛ لە ئاهر (ئاگر) درووست بووە وشەی (شێت: دێوانە؛ شبر) لە شەیتانەوە هاتوون.
دەهێن: گیانەوەری زۆر سەیر و ناشیرین.
دێوەڵووکە: دێوێکی تووکن و سەرتاپا تیسکنە لە هۆنراوەی شێخ ڕەزاشدا هاتووە: (ئێستەش کراسی چڵکنە؛ ناولنگی کوڵکنە
وەک دێوەڵووەکە تووکی بەری؛ بستێ هاتووە)
(ڵووک) و (کووڵ) هەڵگەڕاوەی یەکن و واتای (تووک) دەدەن.
کوڵکن: تووکن.
قازانەسەر: دێوێکی خەیاڵیی؛ منداڵی پێ دەترسێنن قازانەسەر ناوی گوندیشە.
مارمار: ماڵماڵ: ناوی پاڵەوانێکی چیرۆک و ئەفسانەی کوردییە هەر هەمان ناوی (مەحمەڵ) ە.
بەیتی مەحمەڵ و برایم خۆشە.) بەیتی بلە: بەیتی برایم)
سامۆتک: سوێس؛ سهنە؛ قەرانتوو؛ قەرە؛ شەبەﮪ؛ شەڤڕەشک؛ تارمایی و ڕەشایی لە دوورەوە وشەی (شەبەح) ی عەرەبیی لەم (شەبەﮪ) ەوە هاتووە کە بنەمای وشەکە مانای (ڕەشایی) دەدات.
شەودێز: تارمایی شەو.
پەرتووکی:#فەرهەنگۆکی ئەفسانە و سەرووسرووشت# [1]