نووسەر: #هاوڕێ جەلال پاڕەزانی#
بەشی نۆیەم:
شەوگەڕ: دێوەزمەیەکە؛ بە شەوان دەگەڕێ و ئەگەر منداڵ ببینێت لە دەرەوەیە؛ دەیفڕێنێت!
قەباخ: نووشتەی چاوەزاری باخ و بێستان.
گەور: دێو تەروەند: وەهم تەروەندە.
خورافە ئێسکی هودهود: کچان و کوڕان ئێسکی هودهودیان لەناو پەڕۆی تەقەڵدروو لەگەڵ خۆدا هەڵدەگرت بە مرازی ئەوەی بیانەیەنێت بە دڵپێداچوو و دڵدارەکەیان
لەوەوە داکەوتووە؛ کە ئەم باڵندەیە بەڵقیس و پەیامبەر سلێمانی پێک گەیاندبێت
هەروەها هەڵگرتنی ئێسکی جگی ڕێویی بۆ بەخت هەڵگرتنی ئێسکی جگی گورگ بۆ ئازایەتیی قوزەکەمتیار: ئەویش وەک ئێسکی هودهود؛ گوایە هەر کەس لەگەڵ خۆی هەڵیبگرێت؛ دڵی خەڵک بەلای خۆیدا دەهێنێت؛ هەروەها بەخت بۆ هەڵگرەکەی دەهێنێت شەوکڵاو: کڵاوێکە هەر کەس لەسەری بکات جوان و شەنگ و شۆخ دەبێت (لە چیرۆکی فۆلکلۆرییدا هاتووە (.
پیرۆزە: باڵندەی هوما خرس.
وڕوڕە؛ ئەو بڵمەبڵمەی کە جادووکەران دەیکەن؛ واتە قسانێک کە لە وڕێنە دەچێت و جادووکاران دەیخوێنن.
یەکێکیش کە زۆر قسە بکات و بیدات بەسەر یەکدا؛ دەڵێن وڕوڕەی جادوو دەخوێنێتەوە.
قەبزە؛ قەمزە: بەرگی نوشتە جادووبەست: جادووبەند؛ سێرەبەند؛ وێردێک کە سیحر و جادوو پووچەڵ بکاتەوە وشەی سێرە یان سێرک هەمان وشەی (سیحر) ە واتە سێرەبەند؛ سحرەبەندە.
پەرتووکی:#فەرهەنگۆکی ئەفسانە و سەرووسرووشت# [1]