نووسەر: #هاوڕێ جەلال پاڕەزانی#
بەشی دەیەم:
سنگنڤیس: تەعویز؛ نوشتەیەکە دەکرێتە توێی بەرگەوە و بە ڕشتەکێکەوە دەکرێتە مل.
دەستی من تەعویزە بۆ ڕەددی بەڵا
با حەمایل بێ لە ملتا؛ بێڵە سا ( (سالم)
وشەی (حەمایل) یش هەمان مانای تەعویزی سەرەوەی هەیە؛ بێ لەوە؛ وشەی تەعویز و حەمایل لە هۆنراوەەکەدا واتای تریش دەگرنەوە دیارە لەگەڵ (همێلی: دوعای نوشتە) دا یەک شتە.
شەوارە: شەوبێداریی و کێشکی شەوان لە دەوری منداڵ؛ تا شەوە زەفەری پێ نەهێنێت (شەوارە) ؛ بە مانای تریش هەیە.
جەوشەن: پەرتووکێکە دوعای تێدا نووسراوە؛ لە کاتی شەڕ و جەنگدا؛ جەنگاوەران ئەم دوعایەیان دەخوێندەوە؛ یان هەڵیان دەگرت؛ تا وەکوو جەوشەن کە زرێپۆشە بیانپارێزێت؛ بەو نووشتەیە دەوترا (جەوشەن) .
گوایە ئەم دوعایە جوبرەئیل لە جەنگێکدا بۆ پەیامبەرمانی هێناوە! بەس جوبرەئیل ماوە درۆی بە دەمەوە بکەن!
حاجی قادری کۆیی وتوویە:
پاڕانەوە و تئەوەکوول؛ لەم عەسرە پارە ناکا
تیرە دوعایی (جەوشەن) ؛ پەیکانە (حیرز) ی مەیدان
ئوورم؛ ئورمێ؛ ورمێ-ودم: مفەڕک پەریزاد: زادە و داکەوتەی پەری حووروەش؛ حوورسرشت؛ حوورئاسا: وەک حۆری قاقەزباڵا: نوشتەی بەربەژن لەپکەشینە (پیرۆزە) مووروویەک بوو؛ بۆ چاوەزار دەدورا بەسەر شانی جلی منداڵەوە یان پەنایان دەبردە بەر نووشتە؛ بەدەر لەمە سوودیان لە شتی پیس و بێئەرزشی وەک ڕیقنە و توێکڵی هێلکە و گووی سەگ و ناڵی کەر وەردەگرت؛ بۆ گێڕانەوەی چاوی پیس ناڵ بە ماڵ و پەرژینی باخیانەوە دەکرد گووی سەگیان دەکردە پەڕۆ و بە زین و کۆپاندا دەیاندروو ڕیقنە و ئەمانە لەسەر خەرمان دایاندەنا کەمێکم لە بەشی یانزەش نووسیوە پشتیوان بە خوا؛ ئەویش تەواو دەکەم..
پەرتووکی:#فەرهەنگۆکی ئەفسانە و سەرووسرووشت# [1]