دارێکم هەیە دار هەنارە
هەر لقێکی سەد هەزارە
داری هەنار لەناو باخدا لقی زۆرە بڵاودەکاتەوە، هەروەها هەر لقێکیشی دەیان پەل و گەڵای لێدەبێتەوە، مەبەستی مەتەڵەکە خۆرە، کە تیشک بە هەموو ئەستێرەکانی کۆمەڵەکەیدا بڵاودەکاتەوە، واتە تیشکی دەگاتە زووربەیان، لە مەتەڵەکەدا تیشکی خۆر بە لق و پۆپی داری هەنار چووێنراوە. وەڵام (تیشکی خۆر) .[1]