دەورەکەی گردە
ناوەکەی چاڵە
گرد: مەبەست لە شوێنی بەرزە، مەبەستی مەتەڵەکە کڵاوە، لە هەر جێگەیەکەوە گەر سەیری کڵاو بکرێت، قەراغ و سەرەکەی بەرزە، بە گرد بەراورد کراوە، ناوەکەی چاڵە، مەبەست لەناوی کڵاو کە بەئەندازەی سەری مرۆڤ چاڵە. بۆ ئەوەی بەسەرەوە بوەستێت. وەڵام (کڵاو) . [1]