دۆخەوای بەهار پوونگە وەسەرە
وا شووی نەکردووە کۆرپەی وەبەرە
دۆخەوا: دۆکوڵیو چێشتێکی کەلەپووریی کوردییە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، پوونگە: گیایەکی بەهارییە، لە کوردەواردا دەکرێتە پاقلەی کوڵاو یان دۆکوڵیوەوە، کۆرپە: منداڵی ساوا. مەبەست لە چێشتی دۆکوڵیوە، لە کاتی لێنان و کوڵانیدا دۆخاوەکەی قوڵپدەدات و بە منداڵ چووێنراوە. وەڵام (دۆخەوا) . [1]