عاسمان تۆران تۆران
لێی دەبارێ بەفر و بۆران
عاسمان: ئاسمان، تۆران تۆران، بۆ کەشێکی لێڵ و باراناویی و تەم و بووخار بەکاردێت، مەبەستی مەتەڵەکە بێژانەوەی ئاردە بە هێڵەک، (هێڵەک: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ بێژانەوەی ئارد بەکاردێت) ، بێژانەوەی ئاردی بەناو کونی وردی هێڵەکدا بە بارینی بەفر و باران چواندووە. وەڵام (ئارد بێژانەوە بە هێڵەک) . [1]