کەڵەمەشانی سەرنووک دەرزی
هەرکە هەڵیبێن، سەد تمەن عەرزی
کەڵەمەشانی: چەڵەمە دارێکی درێژەی نووک تیژە، دەکرێت بەمسەر و ئەوسەری نیردا و دەکرێتە ملی گا بۆ جووتکردن، هەرکە: هەر کەس. تمەن: ناوە بۆ جۆرێک دراو. مەبەستی مەتەڵەکە دەنکی نۆکە، نۆک لە کۆتاییەکەیدا نووکێکی تیژی بچووکی هەیە، لە مەتەڵەکدا بە چەڵەمە چووێنراوە. وەڵام (نۆک) . [1]