#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەڵێت: دڵنیام ساڵی داهاتوو 2024 پێش مانگی شەش هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
وتیشی، وەک یەکێتیی هەر لەسەرەتاوە تێبینی خۆمان لەسەر یاسای هەڵبژاردن هەبووە، یاسای هەڵبژاردن کە ساڵی 2013 هەموار کراوەتەوە، کەموکووڕی زۆری تێدایە، لەگەڵ واقعی ئەمڕۆی پڕۆسەی دیموکراسی یەکناگرێتەوە.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ باسی لەوەشکرد، بەداخەوە نەمانتوانی لە پەڕڵەمانی کوردستانەوە کێشەی یاسای هەڵبژاردن چارەسەر بکەین، ئێستا بابەتەکە لە دادگای فیدراڵییە، چاوەڕێ دەکەین دادگا بڕیار بدات.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانیش وتی، من دڵنیام ساڵی 2024 هەڵبژاردن دەکرێت، ئایا مانگی دووە یان سێ، بەڵام پێش مانگی شەش هەڵبژاردن دەکرێت. [1]