#پێشەوا هەورامانی#، وتەبێژی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی باش لەنێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەیە، لە بەرانبەر ئەو پەیوەندی و ئەو دوو عەقڵیەتە سەلیمە، دوو عەقڵیەتی هاوشێوەی دیکە لە ئێراق و هەرێمی کوردستان هەیە کە نەیاری ئەو دوو عەقڵیەتە باشەن.
باسی لەوەشکرد، لە #بەغدا# هەوڵ هەیە بۆ لێدان لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و بچووککردنەوەی پێگە دەستوورییەکەی و بێبەشکردنی لە هەموو مافەکانی.
پێشەوا هەورامی ئاماژەی بەوەش کرد، بچووککردنەوە و لە قاڵبدانی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هیچ کەسدا نییە.
وتیشی، چاوەڕوانین لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ حکومەتی ئێراق بکرێت بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای ناردنی بڕی قەرزی کردووە بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە بۆ پێدانی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هاوکات قۆناغی سێیەمی ناردنی 700 ملیار دینارەکەی دیکەش لەم ڕۆژانە دەگات و بەگەیشتنیشی بەسەر مووچەخۆران دابەش دەکرێت. [1]