سوودەکانی خواردنی شوکڵاتەی تاڵ ماڵپەڕی healthline توێژینەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە باس لەوە دەکات شوکوڵاتەی تاڵ چەندین سوودی تەندرووستی هەیە، ئەوانیش:
1. ڕێژەیەکی زۆر لە پێداویستییەکانی ڕۆژانەی جەستە لە ڕیشاڵ و ئاسن و مەگنیسیۆم و مس و مەنگەنیز لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم و فسفۆر و زینک و سیلینیۆمی تێدایە.
2. شوکوڵاتەی تاڵ زیاتر دژە ئۆکسانی تێدایە کە تەندرووستی جەستە باشتر دەکات.
3. کاریگەریی هەیە لە باشترکردنی سووڕی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن.
4. مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە. [1]