نووسەر: #هاوڕێ جەلال پاڕەزانی#
بەشی 36:
پەرتووکی جادووەکان: ئەم پەرتووکە؛ هەموو تەلیسم و جادووەکانی تێدا نووسراوە و چیت بوێت؛ دەیخوێنیت و جێبەجێ دەبێت.
بۆ نموونە: بە خوێندنی تەلیسمێک لەو پەرتووکە؛ ڕۆح دەکرێت بە بەری ماسی و کەروێشک و تاژییەکی لە زێڕ درووستکراودا (لە چیرۆکی ئەحمەد پاشادا هەیە).
چۆمی ڕاستگۆ: چەمێکە؛ خەڵک بۆ دەرکەوتنی ڕاستیی و درۆ دەچنە سەری هەر کەس درۆ بکات؛ چۆمەکە ڕاستیی لێ دەڵێت.
کەڵبە و چاو و ئێسکی گورگ هەڵبگریت لای خەڵک خۆشەویست دەبیت؛ هەروەها وتراوە زاڵ دەبیت بەسەر خەڵکی تردا.
ئێسکی پەپوو سلێمانکە بکرێتە ناو پارەوە؛ پارەکە هەرگیز کەم ناکات و لێی نابڕێت.
بەرداش هاوێژ: مرۆڤێکی زۆر بەهێزە؛ بە جۆرێک بەردی گەورەی وەک بەرداش؛ بە شێوەی مەنجەنیق دەهاوێژێت و دەتوانێت شورا و قەڵا بە ئاسانی تێکبڕمێنێت.
بازووبەندی ئەفسووناویی: ئەم بازووبەندە؛ لە قۆڵی ڕاستی هەرکەسێک بکرێت کە بێهۆش بێت؛ هۆش و ئاگای بەبەر دێتەوە.
مۆکڵ: فریشتە؛ بە مانای جنۆکەش بە کار هێنراوە.
دیارە هەمان وشەی (مەلەک)ە مۆکڵ ئاو: فریشتەی ئاو مۆکڵ ئاگر؛ مۆکڵ با؛ مۆکڵ ئایین؛ مۆکڵ ئاساییشت؛ مۆکڵ باران؛ مۆکڵ خاسیی (خۆشیی) ؛ مۆکڵ خراویی (بەدیی) ؛ مۆکڵ دارگەل (داران) ؛ مۆکڵ دنیا (گێتی) ؛ مۆکڵ ڕۆزی (میکائیل) ؛ مۆکڵ چوارپا (پاژەڵ) ؛ مۆکڵ مردن: ئیزرائیل؛ گۆنگیر؛ گیانکەنکە؛ مۆکڵ مانگ: فریشتەی مانگ؛ مۆکڵ زەوین.
ناهید؛ ناهیدە؛ ئاناهیدە؛ ئاناهیتا: ئەردی وەیسوور؛ خواوەندی مێینەی دێرینی کوردستان بووە پارێزەر و ئاگاداری ئاوی سەر زەوییە؛ پەرستگای لە #کرماشان# و #مەهاباد# هەیە.
ئابانگان: خواوەندی ئاگاداری ئاو ناهیدە؛ زوهرە؛ ڤینۆس دووربینی ئەفسانەیی: بەم دووربینە دەتوانیت ئەمسەروئەوسەری زەوی و دوورترین شوێنی زەوی ببینیت. لەسەر ئەو بیرە دامەزراوە کە زەوی تەختە.
دەریابڕ: مرۆڤێکی دەرئاسایە؛ توانای مانەوە و مەلەکردنی زۆرە و دەتوانێت بنی دەریا و زەریاکان تەی بکات.
کەللەی کەر؛ دەسووتێنرا؛ بۆ ئەوەی باران ببارێت.
قەرەقۆز: پاڵەوانی نەناس و بێناونیشان؛ بەو نمایشکارەش دەوترێت کە نمایش بە بووکەڵەکان دەکات کە بە داو و بەن بەرزەفتی کردوون.
پەلم: نەفرەت، نازی نازمەرجان: مریشکێکە وەک مرۆڤ؛ ڕۆڵی پێ دراوە دەیەوێت شوو بکات بەڵام بە زۆر کەس و شت ڕازی نابێت و چونکە نازی زۆرە و مەرجی بۆرە. ئەم مریشکە بە مریشکە قوندە (کوڵە)ش ناوی هێنراوە.
پەرتووکی: #فەرهەنگۆکی ئەفسانە و سەرووسرووشت#. [1]