نووسەر: #هاوڕێ جەلال پاڕەزانی#
بەشی 38:
دۆڵە فریزان؛ دۆڵی فریزان: نیشتمان و خاکی ئەجندانە.
خەوبەند: خەواندنی جادوویی؛ خەواندن لە ڕێی سیحرەوە دیارە هەمان خەواندنە کە ئەمڕۆ ناونراوە (خواندنی موگناتیسیی) لە فارسییدا بە (خواب بند؛ خواب بستن) هەیە.
دانەچی: ئەوی سیحر بەسەر دەنکەجۆ و ئەو شتانەدا دەکات (دانەزن؛ جوزن فارسی)
جەلجەلووت: وتە و ویڕەی جادووگەران.
ڕیمیا: زانستی جادوو.
سوڕپەری: پەریئاسا (سوڕ: جوانی سەرسوڕهێن)
خواڵە: خودای مێینە؛ ماخوا (بە دەم ڕێگاوە گوڵچنین)
سێوی هاوسەرگیریی: پێم وایە؛ پێوەستە بەوی بەرترەوە لە چیرۆکەکاندا؛ پاشا؛ دەیەوێت کچەکەی بداتە مێرد کوڕانی وڵات کۆدەکاتەوە لەپێش شابانوودا، شابانوو سێوەکە بدات بە هەر کوڕێک مانای ئەوەیە؛ حەزی لەو کوڕەیە و دەیەوێت هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکات.
قاپووغی هێلکە شەیتانۆکە؛ دەکرا بە لیزگە (ڕشتە) و دەهۆنرایەوە و دەکرا بە بێشکەی منداڵەوە بۆ چاوەزار.
ئاگربەدەست: مەبەست لە کەسێکە کە ودمی هەیە؛ ئەوەش بە کەسێک دەوترا؛ کە منداڵێکی بە کارەساتی سووتان یان هەورەبرووسکە بمردایە (بە تایبەت خاوەن مردوو؛ ئافرەت بێت) بۆ پیاویش؛ کە گورگی کوشتبێت.
ئەو کەسانەی ودمیان هەیە؛ تیکەیەک یان کەمێک ترش دەکەنە دەمیان و بە تفیان تەڕی دەکەن و دەیخەنە سەر برینی نەخۆشەکە و چاکی دەکەنەوە.
ئەمە و تفی سیمرخ؛ ڕەنگە پەیوەندییان پێکەوە هەبێت.
شەیتان تەرێن: کەسانێک کە جن/شەیتان لە گیان (لەش)ی خەڵک دەردەکەن.
گونکە توێڵە: خوشکەکەی دەنکە هەنارەیە خۆی ناوی (مینا) بووە.
بەڵام لە بەرئەوەی دوو گونک/دوومەڵ لە ناوچاوان و چارە/ڕووخساری هاتووە؛ پێیان وتووە (گونکە توێڵە) یان (دێگونەچارە).
پەرتووکی: #فەرهەنگۆکی ئەفسانە و سەرووسرووشت#. [1]