نووسەر: #هاوڕێ جەلال پاڕەزانی#
بەشی 40:
چەکمەی خۆشئاژۆ: جزمەی خۆشبەز؛ جزمەیەک کە خۆش دەڕوات؛ خێرات دەکات.
ڕێویی لە پێی کرد؛ چەکمەی خۆشئاژۆ
ڕووی کردە قۆپی؛ بۆ ڕاوە ژیژۆ
یەکەم ژیژۆی دی؛ کەوتە دەستوبرد
قەڵەمبازی دا و هێرشی بۆ کرد
(محەمەد فاتیح محەمەدی)
هڵێن: دێوەزمە؛ پیرهەڤۆک ڕەنگە هەمان هاڵە (یاڵە: هاڵ؛ ئاڵە) بێت.
پۆرش ڕوین: بە به پۆڕا ڕوین (ڕابیته: چاو نوقاندنی سۆفیەکان بۆ پەیوندی کردن به شێخ و ڕۆحی پیاوچاکانەوه) .
پیرەجازوویی؛ عەجووزە؛ پیرهەڤۆک؛ جازوویە؛ جادوویە.
نەسناس: گوایە بوونەوەرێک بووە کە خودا پێش مرۆڤ درووستی کردووە بە ڕای من؛ نەسناس هەمان بەشەر دەکاتەوە جیاوازیی (بشر و انسان) ئەوەیە؛ دەوترێت بەشەر پێش مرۆڤ لەسەر زەویی هەبوون و خاوەن ژیریی کەم بوون و هاوسەرگیرییان لەگەڵ مرۆڤەکان کردووە ئەو پاشماوانەی کە دەوترێن نیاردەتاڵ و شانیدەر و کرۆمانیۆن؛ پاشماوەی بەشەرەکانن.
هەروەها وتراوە؛ نەسناس بەشەر نەبوون و شێوەیان جیاواز بووە و خاوەنی یەک قاچ بوون!
چاوبەند: کەسێک چاوەزار هەڵدەوەشێنێتەوە و کاریگەریی لادەبات؛ مانای چاوبەستیش دەدات.
ماربەند: مارگر؛ کەسێک مار دەگرێت و لێیان ئەمینە؛ یاخود بە نووشتە و جادوو مارانگاز چاک دەکاتەوە.
گڵێم گۆش: بەپێی فەرهەنگی مەردۆخ؛ هەمان (یەئجووج و مەئجووج) ە بەڵام ئەوە هەڵەیە و هەمان (گوێ سێڵ) ە.
بارگووش: نووشتەیەکە بۆ منداڵی تازە لەدایکبوونی دەنووسن و پێوەی دەکەن.
پەریبڕ؛ فریشتەبڕ؛ منداڵێکی نێر؛ کە پێستی زیادە به چووکییەوە نەبێت. دەوترا؛ پەرییەکان (فریشتەکان) ؛ لە سکی دایکیدا خەتەنەیان کردووە. لای ئێزیدییەکان پێی دەوترێت (سوونەت نەبی)
پیوار: غەیب پێم وایە؛ لە بنەمادا یەکە لەگەڵ بەیار (قسەی ناڕوون و بەتوێکڵ و نادیار) .
دیناو؛ ویناو: لاچوونی پەردەی پێش چاوی هەندێک مرۆڤ لە بینینی بوونەوەرانی نادیار بۆ نموونە لاچوونی پەردەی چاو و بینینی جنۆکە، یان هەستپێکردنی بوونەوەرانی تری وەک فریشتەکان لە ڕێی دڵەوە.
جەغزی مەنتەر: بازنەی جادوویی؛ ئەو بازنەیەی بۆ ئامادەکردن و بانگکردنی ڕۆح و جن دەکێشرێت.
بوغدوز: پیاوێکی کورد بووە چووەتە خزمەت پەیامبەری ئیسلام (د.خ.) ؛ بە قسەی درۆزنان! دەموچاوی زۆر بڵح و سامناک و چارەگران بووە و پەیامبەر؛ قێز و سڵی لێ کردووەتەوە و لە سای ویەوە؛ تووک و نزای لە هەموو کورد کردووە!
کوڵەفیتنە: بە کەسێکی فێڵباز و فتنەگێڕ و ئاژاوەچیی و کوورتەبنە دەوترێت.
جاران بڕوا وا بوو؛ کوورتەباڵاکان زۆر دەزانن و گرەو لە هەمووان دەبەنەوە و لە تەڵەکەبازیی و بەشی خۆبڕیندا؛ نموونەیان نییە.
بستە باڵای نۆگەزە ڕیشە و بابەعەمرە و باوەقۆرەت و چەند وشەی تر؛ هەر ئەم پەیامەیان تێدایە. بە پێچەوانەشەوە؛ کەسانی درێژ؛ بێ ئەقڵ و کەم ئاوەزن و دەوترێت ئەقڵیان لە ئەژنۆیاندایە!
شەبەک: بەردێکی ڕەشە؛ بە ملوانکە لە مل دەنرێت تا مۆتەکە و شەوە زەفەر بە هەڵگرەکەی نەبات.
پەرتووکی: #فەرهەنگۆکی ئەفسانە و سەرووسرووشت# [1]