ناونیشانی بابەت: چی دەزانیت دەربارەی لەوزەتێن؟
ئامادەکردنی: #ڕاستی عەبدوڵڵا ڕەزا#
خوێندکاری کۆلێژی زانستە پزیشکییەکان/ KUMS
=KTML_Bold=هەوکردنی لەوزەتێن=KTML_End=
هەوکردنی لەوزەتێن یاخود (هەوکردنی ئاڵووەکان) چییە؟ چی دەربارەی ئەم نەخۆشییە دەزانیت؟ هۆکارەکان و نیشانەکان و چارەسەرەکەی بزانە لەم ڕاپۆرتە پزیشکییەوە...
$سەرەتا بابزانین دوو ئاڵووەکە (لەوزەتێن) چییە؟$
ئاڵوەکان گرێیەکە لە شانەکان لە دواوەی گەروو (قوڕگ) کە دوودانەن لەهەر لایەکەوە،
لەگەڵ ئەدینۆیدەکان (لوو) (زیادەگۆشتی گەروو لە پشت لووت دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی).
ئاڵوەکان بەشێکن لە لیمفە کۆئەندام، لیمفە کۆئەندامیش هەوکردنەکە لادەبات و پاکیان دەکاتەوە ، و شلەکانی لەش بە هاوسەنگی دەهێڵێتەوە.
$باوترین جۆری نەخۆشی کە تووشی ئاڵووەکان (لەوزەتێن) دەبێت بریتییە لە: ( هەوکردنی لەوزەتێن).$
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە هەوکردن یان هەڵاوسانی ئاڵوەکان، هەندێک جاریش لەگەڵ هەوکردنی ئاڵوەکانیش ئەدینۆیدەکانیش هەڵدەئاوسێن.
هۆکارەکەی زۆر کات تەنیا هەوکردنێکی ڤایرۆسی یان بەکتریاییە، بۆ نموونە وەک بەکتریای ستێپ (جۆرێکە لە میکرۆب دەبێتە هۆی هەڵاوسانی گەروو).
=KTML_Bold=ئەو کەسانە کێن کە مەترسی هەوکردنی لەوزەتێنیان هەیە؟=KTML_End=
ئەم هەوکردنە زۆر باوە لە منداڵانی سەرووی 2 ساڵ.
بەنزیکەی هەموو منداڵێک بەلانی کەم جارێک تووشی دەبن. هەوکردنە بەکتریاییەکان لە تەمەنی 5 تا 15 ساڵی باوە و
هەوکردنە ڤایرۆسییەکان لە تەمەنی بچوکتر زیاتر باون.
سەرەڕای ئەمانە، کەسانی پێگەیشتوش بەدەر نین لەتووشبوون بەڵام بەرێژەیەکی زۆر کەم.
$ئایا ئەمە نەخۆشییەکی درمە (گوازراوەیە)!؟$
نەخێر ، هەرچەندە ئەمە نەخۆشییەکی گوازراوە نییە، بەڵام ئەو ڤایرۆس و بەکتریایەی کەدەبنە هۆی ئەو هەوکردنە دەکرێ بگوازرێنەوە هەر بۆیە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لەم نەخۆشییە.
=KTML_Bold=نیشانەکانی نەخۆشییەکە چین؟=KTML_End=
نیشانەکان بریتین لە:-
1. ئازاری گەروو کە لەوانەیە زۆر توند بێ
2. سووربوونەوە و هەڵاوسانی ئاڵووەکان
3. کێشەی قوتدان کە درووستبوونی ئازار هاوکات دەبێت لەگەڵ خواردن و قوتدانی هەر خواردنێک.
4. دەرکەوتنی توێژاڵێکی سپی یان زەرد لەسەر ئاڵوەکان.
5. هەڵاوسان یان گرژبوون و ڕەقبوونی ماسوولکەکانی مل.
6. تا لێهاتن
7. هەناسەدانی سەخت
8. ئازاری گوێچکە
9. سەرئێشە
=KTML_Bold=پرسیارێکی گرنگی دایە و بابان ئەوەیە کە، چ کاتێک منداڵەکەم پێویستی بە بینینی چاودێری تەندرووستی هەیە بۆ هەوکردنەکەی؟=KTML_End=
وەڵام: ئەگەر بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ڕۆژ ئازاری قوڕگی هەبێت و لەکاتی خواردن قوتدان دا ئازاری بۆ پەیدا ببێت، یان هەست بە نەخۆشی بکات و زۆر لاواز بێت ئەوا پێویستی بە سەردانیکردنی چاودێری تەندرووستی دەبێت.
=KTML_Bold=چارەسەر چییە بۆ ئەم هەوکردنە؟=KTML_End=
چارەسەری ئەم هەوکردنە پەیوەستە بە هۆکارەکەیەوە.
ئەگەر هۆکارەکەی ڤایرۆس بێ وەک سەرمابوون ئەوا پێویستی بە چارەسەر نییە، بەڵام ئەگەر هۆکارەکەی بەکتریا بێت وەک بەکتریای ستێپ ، ئەوا منداڵەکە پێویستی بە وەرگرتنی دەرمانی دژە بەکتریا دەبێت بۆ منداڵەکە گرنگە کە دژەبەکتریاکە تەواو بکات تەنانەت ئەگەر هەست بە باشبوونیش بکات.
چونکە ئەگەر چارەسەرەکە زۆر زوو بوەستێندرێت لەوانەیە هەندێک بەکتریا چالاک بمێنن و دووبارە منداڵەکەت تووشی هەوکردن بکەنەوە.
$نەشتەرگەری لابردنی دووئاڵوەکە (لەوزەتێن) چییە و بۆچی ئەنجام دەدرێ؟$
پزیشک زۆرجار پێشنیاری نەشتەرگەری دەکات کاتێک هەوکردنەکە درێژخایەن یان زۆر دووبارە بووبێت یان ئەگەر ببێتە هۆی ئاڵۆزی و ئازاری زۆر و باش نەبوونی نیشانەکان بە چارەسەر
ئەم نەشتەرگەریە بریتییە لە لابردنی ئاڵوەکان، لە پشتەوەی قوڕگ و چاک بوونەوەش لە دوای نەشتەرگەری 10 ڕۆژ بۆ 2 هەفتە دەخایەنێت. [1]