تەمەڵی یا سستی غودەی دەرەقی کێشەیەکی تەندرووستییە کە لە ئەنجامی غودەی دەرەقی بڕی پێویست لە هۆرمۆنەکانی غودە بەرهەمبهێنێت کە لێپرسراون بە شێوەیەکی گشتی لە پڕۆسەی زیندەچالاکی ناو لەش.
تەمەڵی غودەی دەرەقی لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی دیاریکراوی نییە، بەڵام ئەگەر پشتگوێ بخرێت و چارەسەر نەکرێت یا لە قۆناغە پێشکەوتووەکان گەلێک ئاکامی خراپی هەیە وەک ئازاری جومگەکان، نەزۆکی، نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەوی.
=KTML_Bold=دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک پەیوەندی نێوان تەمەڵی غودەی دەرەقی و زیاد بوونی کێشی خستوەتەڕوو.=KTML_End=
یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی تەمەڵی غودەی دەرەقی زۆری کێش و قەڵەویە، چونکە ڕێژەی سووتاندنی وزە و زیندەچالاکی جەستە کەمتر دەبێتەوە و ئەو خۆراکەی دەخورێت کەمتر بەکاردێت لەلایەن لەشەوە، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت تا سستی و تەمەڵی غودەی دەرەقیەکە زیاتر بێت؛ ئەو کەسە زیاتر قەڵەوتر دەبێت.
هەروەها بەشێکی کەم لەو زیاد بوونە بەهۆی کەڵەکەبوونی چەوریەوەیە، بەشی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەی شلەمەنی و ئاو لە دەرەوەی خانەکان.
بڕی زیادبوونی کێش بەهۆی غوودەی تەمەڵەوە زۆر نییە و لە (2.25-4.5) کێلۆ زیاتر نییە، بۆیە پێویستە بە ئەو کەسە نەڵێیت بۆیە وا قەڵەو بوم تەنیا، چونکە غودەکەم تەمەڵە.
چارەسەری قەڵەوی و زۆری کێش لەم کاتەدا لە ڕێگەی ڕێجیمی زانستی و وەرزش و ستایلی ژیانی تەندرووست و چارەکردنی تەمەڵی غودەی دەرەقیەکەوە دەبێت. [1]