هەڵبژاردنی کەسێکی درووست بۆ ژیان، پێویستی بە بڕیاری لەسەرخۆ و بیرکردنەوەی قوڵ هەیە، چونکە باس لە کەسێکی کاتیی ناکەیت بۆ ژیانت، بەڵکوو باس لە هەڵبژاردنی کەسێک دەکەیت کە بۆ تەواوی ژیانت لەگەڵت بێت، هەر بۆیە ئەم ڕێنماییانە لەبەرچاو بگرە.
1. بەخێرایی مەکەوەرە داوی خۆشەویستییەوە، چونکە خۆشەویستی نابینایە، بەو واتایەی کە خۆشەویستی واتلێدەکات هەڵەکانی بەرانبەر و کەموکووڕیەکانی نەبینیت.
2. ئاڵا سوورەکان پشتگوێ مەخە، کاتێک لە ڕێگەی ڕەفتارەکانییەوە هەندێک شتی نابەجێی لێدەبینیت، پشتگوێی مەخە، چونکە ڕەفتار و کرداری ڕاستی مرۆڤەکان دەردەخەن.
3. زیاتر لەبارەی کەسایەتییەوە شارەزا بە و هەوڵبدە بزانیت لەبارەی ئارەزووەکانی، خێزانەکەی، پەیوەندییەکانی، هاوڕێکانی، تەنانەت شێوازی بیرکردنەوەی، چونکە لەم ڕێگەیە دەزانیت کە ئەو کەسێکی گونجاوە بۆ تۆ، یاخود نەخێر.
4. هەرگیز لەسەر بنەمای ڕوکەشی بڕیار مەدە، ناتوانیت بە دەرکەوتنی ڕوخسار و جلوبەرگی کەسێک هەڵبسەنگێنیت، ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایەش بڕیار بدەیت، پەشیمان دەبیتەوە.
5. بزانە هەستەکانی بۆ تۆ چۆنن، تا دڵنیانەبیتەوە لەوەی بەڕاستی هەستی خۆشەویستی بۆ تۆ هەیە، باشترە هیچ بڕیارێک نەدەیت.
6. بزانە تایبەتمەنی پیاوی ڕاستەقینەی هەیە، چونکە ئەگەر کەسێک نەبێت لە کاتی خۆشی و ناخۆشی پشتی پێ ببەستیت، وە ڕێزت نەگرێت، نەتوانێت کۆنترۆڵی هەست و وشەکانی بکات لە کاتی توڕەیی، واتای ئەوەیە کەسێکی گونجاو نییە بۆ ژیانت.
7. دەبێت بزانیت وەکوو خۆت قبووڵت دەکات یان هەوڵی گۆڕینت دەدات، ئەگەر دەزانیت لەسەرەتاوە تۆی وەکوو خۆت ناوێت و دەیەوێت بە شێوەیەکی دیکە بیت، باشترە لێی دووربکەویتەوە. [1]