(تا) یان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش یەکێکە لە نیشانە بێزارکەرەکان لەو کەسانەی تووشی نەخۆشی دەبن، چونکە هەست بە ئازار و شەکەتییەکی زۆر دەکەن لە لەشیاندا، جەستەیان پێویستی بە کاتی زیاتر هەیە بۆ چاکبوونەوە.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی The Health Site سێ هەڵەی بڵاوکردووەتەوە کە لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش نابێت ئەنجامیبدەین.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. خواردنی ژەمێکی گەورە=KTML_End=
لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، جەستە توانای هەرسکردنی ژەمی گەورەی نییە، بەتایبەتیی ئەو ژەمانەی خواردنەکانیان قوورسن و پلەی گەرمی لەش زیاتر بەرز دەکەنەوە، باشتر وایە ژەمی سوک بخۆیت، وەکوو سوپ، یان خوردنەوەی ئاوی شلەتێن.
=KTML_Bold=2. خواردنی هەنگوین=KTML_End=
کاتێک پلەی گەرمی جەستەت بەرزە، هەنگوین لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ژەهر، هەر بۆیە باشترە تا ئەو کاتەی پلەی گەرمی جەستەت ئاسایی دەبێتەوە هەنگوین نەخۆیت.
=KTML_Bold=3. دانیشتن لە بەردەمی ئامێری فێنککەرەوە=KTML_End=
مرۆڤ پلەی گەرمی لەشی بەرز دەبێتەوە، بۆ ئەوەی جەستەی دژی هەوکردن و نەخۆشی بجەنگێت و لە ژەهر خۆی ڕزگاربکات لە ڕێگەی عارەقکردنەوە، هەر بۆیە پێویست نییە لە بەردەمی ئامێری فێننکەرەوە دابنیشیت. [1]