#تەماتە# یەکێکە لەو خۆراکانەی زۆر سوودی تەندرووستی هەیە بۆ مرۆڤ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ڤیتامین A، ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم و دژە ئۆکسان، تەنانەت دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە، بەتایبەتیی شێرپەنجەی پرۆستات و سییەکان.
=KTML_Bold=سەرەڕای سوودەکانی، تەماتە سوودەکانی پێچەوانە دەبێتەوە بۆ هەندێک کەس، باشترە ئەو کەسانەی ئەم دۆخەیان هەیە لە خواردنی دووربکەونەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە=KTML_End=
هەندێک کەس هەستیارییان بە تەماتە هەیە، پاش خواردنی هەست بە سووربوونەوە یان خرو دەکەن، ئەمەش واتای ئەوەی هەستیارییان پێی هەیە و باشترە لە خواردنی دووربکەونەوە.
=KTML_Bold=2. کێشەی سیستمی هەرس=KTML_End=
لە هەندێک کەسدا تەماتە کێشە لە سیستمی هەرسیاندا درووستدەکات، یان تووشی دڵەکزێیان دەکات، ئەمەش واتای ئەوەیە گونجاو نییە بۆیان، پێویستە جێگەی بگرنەوە بە سەوزە و میوەی دیکە.
=KTML_Bold=3. بەکارهێنانی دەرمان=KTML_End=
هەندێک جۆری دەرمان هەیە، نابێت لەگەڵ تەماتە بخورێن، بۆ نموونە دەرمانی دژەمەیاندن وەکوو وارفارین، بەهۆی ئەوەی تەماتە ڤیتامین K بە بڕێکی زۆر تێدایە، کارلێک دەکات لەگەڵ دەرمانەکە، کاریگەریی لەسەر سوودی دەرمانەکە درووستدەکات، هەر بۆیە ئەگەر هەر دەرمانێکی پزیشکیت بەکارهێنا، سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشک یان دەرمانساز بکە بۆ ئەوەی دڵنیات بکەنەوە. [1]