#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
ئەم کاتەت باش!
من جوانوویەکی بێکارم
خەڵکی کەرکووکم
کوڕی نەوت و گازم و کوڕی ئەو هەموو بۆری و چاڵانە
بەڵام ئەوەی بەڕێکەوتیش نەیانبینم ئەو
باوکانەن.
لەبەر ئەوەی بەردەوامیش ئەسووڕێمەوە
لە هەموو کەسێکی دی زیاتر نیشتمان ئەبینم.
بەڵام جەخار
هەموو حیلە و کوڕژنەکانم بە با چوون و
هەموو سمکۆڵەکانم گەرگەسام بوون و
ئەم نیشتمانە پیرۆزە گوێی لێم نەبوو!
#شێرکۆ بێکەس#. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=