#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
شەقامێکی ماندوو وتی:
بە دەنگی پێی ڕێبواراندا
سکی خاڵی و سکی تێری
ئەم زەمانە لە یەکتر جوێ ئەکەمەوە
دەنگی قاچی سکی خاڵیی
بە حاڵ ئەگاتە گوێچکەم و
دەنگی قاچی سکی تێریش
هێندە قورسن، ئەملەرزێنن!
#شێرکۆ بێکەس#. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=