#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
بەرمیلی بەردەمی دەرگای
تەلارە ماڵێکیش وتی:
هەر بە تەنها پاشماوەکەم هێندە قورسە
بە گەڕەکێکی برسێتیی هەڵناگیرێ!
لە ماڵەوە ڕۆژێ سفرەکەمان وتی:
لە نێو ئێمەیشدا بەختەکان لەیەکتر جیان!
تیاماندایە و گەلێ زۆرن ئەو سفرانەی
هەتیوبار و بێوەژنن و تەنها جارێک
سەری خۆیان نەدیوە پڕبێ لە قاپی
سک بەختەوەر!
بیرم نایە نانێکی من لە دڵەوە
پێکەنیبێ و کەوچکێکم وتبێتی: وا تێرم خوارد!
#شێرکۆ بێکەس#. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=